بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەنجومەنی تۆماری نیشتمانیی وەزارەتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستیی ئێران ڕایگەیاند کە شوێنی ڕووداوی شەهیدبوونی خەڵکی بانە لە بوردومانی 15ی جۆزەردان، حەوشە و قەڵای عەبدولباقیخانی سوڵچەی شاری قوروە و قەناتی عەلیڕەزاخانی شاری بیجار، وەک نمانەکانی مێژووی کۆن و هاوچەرخی کوردستان، بە فەرمی لە ڕیزی ئاسەواری نیشتمانیدا تۆمار کران.
بە گوێرەی ئەم هەواڵە، تۆماری نیشتمانی ئەو ئاسەوارە، ڕێخۆشکەرە بۆ پاراستنی یاسایی، نۆژەنی بنەمایی و ناساندنی بەربڵاوتریان لە ئاستی نیشتمانی و دەتوانێ هەوێنی ڕاکێشانی گەشتیاران و توێژەران بێت بۆ بەسەرکردنەوەی کوردستان.
بەپێی ڕاگەیاندن و پەسندی ئەنجومەنی تۆماری نیشتمانیی وەزارەتی میراتی فەرهەنگی، گەشتیاری و پیشەی دەستیی ئێران، سێ ئاسەواری مێژوویی پارێزگای کوردستان بە فەرمی لە ڕیزی ئاسەواری نیشتمانیدا تۆمار کران.
News ID 58574
Your Comment